en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
1946
ته‌نها كـتـێـبه‌كان
a, b, c, d
online, builder, online builder


به‌ناوی خـوای به‌خشنده‌و میهره‌بان


به‌كلتوور كردنی خوێندنه‌وه‌، ئه‌ركی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ كتێب و خوێندنه‌وه‌‌‌ وه‌ك

پێوه‌رێكی پێشكه‌وتن ئه‌ژمارده‌كرێت، واتا ئه‌و وڵاتانه‌ پێش ده‌كه‌ون و ده‌توانن ده‌سه‌ڵات و هێز بگرنه‌ ده‌ست

كه‌ خوێنه‌ری زۆریان هه‌بێت  هه‌ڵبه‌ت خوێندنه‌وه‌ نه‌ك مه‌به‌ست خوێندنی مه‌نهه‌جی قوتابخانه‌ و زانكۆ،

به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌مه‌به‌ستی خۆ ڕۆشنبیركردن و تێكه‌ڵبوون به‌جیهانی ده‌ره‌وه‌

...له‌ رووی ئه‌ده‌ب ، زانست ، كلتوور ، هتد


.ته‌نها كتێبه‌كان: له‌م ڕۆژگاره‌ سه‌خت و دژواره‌دا، ده‌بێته‌ میوانی دڵه‌كانتان


،ته‌نها كتێبه‌كان. پێتان ده‌ڵێت مرۆڤه‌كان له‌ سه‌ره‌تای ساته‌وه‌ختی له‌ دایك بووندا كه‌كسانن

به‌ڵام ساتی ماڵاوایی ، هه‌میشه‌یی له‌ ژیان زۆر جیاوازن


،ته‌نها كتێبه‌كان. فێرمان ده‌كات وه‌كو ئه‌ستێره‌ ڕووناكی ببه‌خشین

...و چاوه‌ڕوانی سوپاسی كه‌سیش نه‌بین


،ته‌نها كتێبه‌كان. گه‌رووی تینوه‌كان به‌ كانیاوی سازگار ئاشنا ده‌كات

...هیوا به‌ بێ هیوایان ده‌به‌خشێت


،ته‌نها كتێبه‌كان. فێرتان ده‌كات گه‌شبین بین، دڵخۆش بین 

.دووربین بین، تێكۆشه‌ر بین ، بۆ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان به‌سوود بین


...ته‌نها كتێبه‌كان. پێتان ده‌ڵێت: گه‌یشتن به‌ لوتكه، شه‌ونخوونی ده‌وێت


ته‌نها كتێبه‌كان. فیرمان ده‌كات كاتیك پیمان نه‌كرتیه‌ چۆن پی بكرین

.كاتیك ده‌كه‌وین چۆن  هه‌لستینه‌وه، كاتیك پیرده‌بین چون گۆچان بكرین


ته‌نیا كتیبه‌كان:هه‌میشه‌ له‌یادت بێ: وا هه‌موو ساتێك بژی كه‌ دوا ساتی ژیانه‌

.به‌باوه‌ڕه‌وه‌ بژێ ، به‌هیواوه‌ بژێ، به‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ بژی، به‌تیكۆشانه‌وه‌ بژی، و نرخی زیان بزانه‌


دیكات ده‌ڵی: ڕه‌نگه‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك بنه‌ماكانی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤێك بگۆرێت

،بۆیه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ چاره‌نووسی هه‌زاران مرۆڤ بگۆرێت

.به‌و ئامانجه ئه‌م ویپسایته‌ كه‌ ببێته‌ پاڵنه‌ری تۆی خۆشه‌ویست له‌ گۆرینی جاره‌نووسی ژیانت


   خوێنه‌ری ئازیز... ته‌نها كتێبه‌كان

.چه‌ندین كتێب و بابه‌ت و چیرۆكی له‌ خۆگرتووه‌، له‌ گشت بواره‌كانی ژیاندا


 وێپسایتی ته‌نها كتێبه‌كان

.له‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی دایه‌ و زۆر پێویسته‌ بۆ هه‌موو مرۆڤێك

،كه‌ بتوانی سوود له‌ بابه‌ته‌كانی وه‌ربگرێت خوێندنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی بێت

...بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو گه‌شبین و ئاره‌زوومه‌نداربین بۆ نه‌وه‌كانمان


  له‌ كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن په‌یژه‌یه‌..نه‌ك ده‌رگا؟؟؟؟

ده‌رباره‌ی ته‌نها كــتــێــبـه‌كانــ: ئه‌م ویپسایته‌ سه‌ر به‌ هیچ ده‌زگاو رێخراوێك نیه‌ 

.هیوادارم له‌م ویپسایته‌ خزمه‌تێكی دۆستانی كتێب و خوێنه‌ران بكه‌م  



‌   

 
 

ســـالــم صباح یوسف